‌ڤیدیۆ؛ ڕیاڵ مەدرید یارییە دوخراوەکەی بردەوە

وێستگە سپۆرت-


لە خولی یانەکانی ئیسپانیادا، یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنی بەدەستهێناو بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی لێگانێسی بردەوە.


لە یارییەکی دواخراوی هەفتەی ١٦ خولی ئیسپانیا، لێگانێس لە یاریگای خۆی میوانداری ریاڵ مەدریدی کرد.


لە تایمی یەکەمداو لە خولەکی ٦ دا، ئۆنای گۆلی یەکەمی بۆ لێگانێس کرد، بەڵام خۆشی ئەم گۆڵە زۆری نەبرد، لە خولەکی ١١ دا لۆکاس ڤازکوێز گۆڵی بەرامبەربوونەوەی کرد، دواتر لە خولەکی ٢٩ دا، کاسیمیرۆ گۆڵی دووەمی بۆ ڕیاڵ مەدرید کردو ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.


لە تایمی دووەمداو ەل دوا خولەکەکانی یارییەکەدا، ڕامۆس بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەمی بۆ ڕیاڵ مەدرید کردوو یارییەکە ٣-١ بە سودی ڕیاڵ مەدرید کۆتاییهات.





PM:10:34:21/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 1273 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری