‌بەرشەلۆنە ناوی یاریگاکە دەگۆڕێت

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت چەند گۆڕانکاریەک لە یاریگاکەیدا بکات بۆ ئەوەی لە ٤ ساڵی داهاتوودا گۆڕانکارییەکی باش بە خۆیەوە بببینێت.



یاریگای کامپ نوو، کە یاریگای فەرمی یانەی بەرشەلۆنەیە، گەورەترین یاریگایە لە ئەوروپا کە جێگای ٩٩ هەزار هاندەر دەبێتەوە.


تێچووی ئەو گۆڕانکارییانەی کە بەرشەلۆنە دەیەوێت لە یاریگاکەیدا بکات ٧٧٠ ملیۆن دۆلارە، چاوەڕون دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەرشەلۆنە ناوی یاریگاکەشی بگۆڕێت.


دیارترین گۆڕانکارییەکان کە دەکرێت لە سەقفی یاریگاکەدایە بۆ باران و باشتر کردنی چیمەنی یاریگاکەو بەکارهێنانی وەزەی خۆر .


لە ساڵی داهاتوودا بەرشەلۆنە دەست بە کارەکانی دەکات و ئەو کەسانەی کە کار لە پرۆژەکەشدا دەکەن ژاپۆنین ، بریارە بۆ وەرزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ تەواو ببێت.


PM:06:36:20/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 2895 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌