‌ئەمشەو دوو یاری گرنگ بەڕێوەدەچێت

وێستگە سپۆرت-

ئەمشەو دوو یاری گرنگ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت، تیایدا یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆی ڕووبەڕوی بەرشەلۆنە دەبێتەوەو بایرن میونخیش میوانداری بێشکتاش دەکات.


لەیارییەکانی ڕۆیشتنی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنس لیگ و لە یەکێک لە یارییەکاندا کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک، یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی بەرشەلۆنە دەکات.


لە یارییەکی دیکەداو لە هەمان کاتدا، یانەی بایرن میونخ لە یاریگای ئەلیانز ئارینا میوانداری یانەی بێشکتاشی تورکی دەکات.



AM:08:19:20/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 934 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌