بەبێ دوو ئەستێرەی گرنگی، بەرشەلۆنە گەیشتە لەندەن...وێنە
وێستگە سپۆرت-
شاندی یانەی
بەرشەلۆنە بە مەبەستی ئەنجامدانی یارییەکەیان بەرامبەر بە یانەی چێڵسی لە خولی
یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا گەیشتە شاری لەندەن.
ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی
ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، سەرجەم یاریزانەکانی بۆ ئەم یارییە بانگکردووەو هیوای
بە بردنەوەو بەدەستهێنانی ٣ خاڵی ئەم یارییە هەیە.
لەنێو لیستی یاریزانەکاندا ناوی کۆتینیۆ و سیمیدۆی تێدا نیە، کۆتینیۆ لەبەر ئەوەی پێشتر لەگەڵ لیڤەرپول بەشداری لە چامپیۆنس لیگدا هەبووە، سیمیدۆش بەهۆی ئەوەی ڕاگیراوە.
بەرشەلۆنە شەوی
سێشەممە کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک لە یاریگای تسامفۆرد بریج ڕووبەڕوی یانەی چێڵسی
دەبێتەوەو هەردوو یانە یاری ڕۆیشتنی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنس لیگ ئەنجامدەدەن.
PM:07:26:19/02/2018
ئهم بابهته 5846
جار خوێنراوهتهوه