‌مێسی سبەیشەو چاوی لە گۆڵەکەی کۆرتوایە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە شەوی سێشەممە یارییەکی گرنگی هەیەو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا ڕووبەڕوی یانەی چێڵسی دەبێتەوە.


ئامانجی مێسی ئەوەیە بەربەستێک بشکێنێت کە چەند ساڵێکە بۆی نەشکاوەوبە دیاریکراوی 8 یاری بەرامبەر چێلسی کردووە، 655 خولەک یاریی کردووە بێ ئەوەی هیچ گۆڵێک بەرامبەر ئەو یانەیە بکات.


یانەی چێلسی یەکێکە لەو 12 یانەیەی تاکو ئێستا لە ژیانی وەرزشیدا هیچ گۆڵێکی نەکردووە و سەرەڕای ئەوەی 29 شووتی ئاڕاستەی گۆڵی چێڵسی کردووە، بەڵام تاکو ئێستا مێسی نەیتوانیوە گۆڵ بکات.


مێسی کە لەم وەرزە تاکو ئێستا لە چامپیۆنزلیگ 3 گۆڵی کردووە، لە کۆی ئەو پێنج یارییەی لە یاریگەی ستامفۆرد بریدج ئەنجامی داوە هیچ گۆڵێکی نەکردووە، هەروەها مێسی بەرامبەر چێڵسی 4 تۆپیشی لە ستوونی گۆڵ داوە بەخت یاوەری نەبووە و نەیتوانیوە گۆڵ تۆمار بکات.


مێسی لە قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ هەلی لە بەردەمە لە یاریی چوون کە سبەی سێشەممە بەڕێوە دەچێت لە لەندەن یانیش لە یاریی گەڕانەوە لە یاریگەی کامپ نوو کۆتایی بەم ریکۆردە رەشەی بهێنێت.


مێسی بە دیاریکراوی ٥ ساڵ دەبێت گۆڵی لە چێڵسی نەکردووە، چونکە دواینجار لە ساڵی ٢٠١٢ دا بوو.


PM:07:09:19/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌