‌هازارد لەسەر یارییەکەی بەرشەلۆنە قسەی هەیە

وێستگە سپۆرت-

ئیدین هازاردی یاریزانی یانەی چێڵسی ڕایگەیاند، لە سەدا ٢٠٠ بۆ یارییەکەی بەرشەلۆنە ئامادەن.


لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان، هازارد ڕایگەیاند، ئەوان بە پلانێکی بەهێزەوە دەچنە نێو یاریگاو بە هاوکاری یەکتر دەیانەوێت بە ئەنجامێکی باشەوە لە یاریگاوە بێنە دەرەوە.


هازارد دڵخۆشە کە بۆ یەکەم جارە لەم قۆناغەدا ڕووبەڕوی یانەی بەرشەلۆنە دەبێتەوەو دەیەوێت ئاستی خۆی لەو یارییەدا تاقی بکاتەوە.


ئەو یاریزانە بەلجیکییە ڕایگەیاند، ئەوان بە ڕێژەی لە سەدا ٢٠٠ بۆ ئەو یارییە ئامادەن و دەیانەوێت بە هاوکاری یەکتر بە ئەنجامێکی دڵخۆشکەرەوە لە یاریگا بێنە دەرەوە.


PM:04:56:19/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 1189 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌