‌ڕۆناڵدۆ ژمارەکەی ڕەئولی یەکسانکردەوە

وێستگە سپۆرت-

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید، توانی ژمارەکەی ڕەئول گۆنزالێسی یاریزانی پێشووی یانەکەی یەکسانبکاتەوە، دوای ئەوەی توانی گۆڵیک بەرامبەر بە ریاڵ بیتیس تۆمار بکات.


ڕۆناڵدۆی باشترین یاریزانی دوو ساڵی ڕابردوو، توانی ژمارەکەی ڕەئول یەکسانبکاتەوە بەوەی کە توانیویەتی لە ٢٦٤ یاریدا گۆڵ بکات.

ڕۆناڵدۆ بەو گۆڵەی شەوی ڕابردوو کردی، ژمارەی گۆڵەکانی بووە ١٠ گۆڵ لە دواین شەش یاریدا.


لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ دا، ڕۆناڵدۆ دوو گۆڵی لە لاکۆرۆنا کرد، دواتر دوو گۆۆڵی لە ڤالێنسیا کرد و هاتریکیشی بەرامبەر بە ڕیاڵ سۆسیداد تۆمار کرد، گۆڵێکیشی لە پاریس سانجێرمان کرد هەفتەی ڕابردوو.


AM:09:23:19/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 693 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌