‌ناوی یاریزانە سەرەکییەکانی بەڕازیل بۆ مۆندیالی ٢٠١٨

وێستگە سپۆرت-

ڕۆژنامەیەکی بەریتانیا ئاشکرایکردووە، تیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی دیاریکردووە کە لە مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا یاری پێدەکات.


ڕۆژنامەی " دەیلی ستار"ی بەریتانیا بڵایوکردەوە، تیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشکراکردووە کە لە مۆندیالی ئەمساڵدا بە سەرەکی یاری دەکەن ئەوانیش بریتین لە ( ئالیسۆن، ئەلڤێس، مارکینیۆس ، میراندا ، مارسیلۆ ، پاولینیۆ ، کاسیمیرۆ، ڕیناتۆ ئۆگستۆ، کۆتینیۆ، نەیمار ، خیسۆس)، لە شوینی یاریزانی یەدەگیشدا هەریەکە لە فێرمینیۆ و ویلیان و سیلڤا و فێرناندیۆ هەیە.


هەڵبژاردەی بەڕازیل یەکەم هەڵبژاردبوو کە لە، پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوردا سەرکەوت بۆ مۆندیالی ٢١٨ی ڕوسیا، پێشتریش ٥ جار بۆتە پاڵەوانی مۆندیال.



PM:07:20:17/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 2192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌