‌بەم مەرجە ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-

جەیمس ڕۆدریگێزی یاریزانی یانەی بایرن میونخ ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید بەڵام مەرجێکی هەیە.


ڕۆژنامەی میرەری بەریتانیا لە هەواڵیکیدا بڵاویکردەوە، جەیمس رۆدریگێز بە مەرجێک دەگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید، ئەویش ئەوەیە کە زیدان لە ڕاهینەرایەتی ریاڵ مەدرید نەمابێت.


ڕۆدریگێز نایەوێت جارێکی تر زیدان ڕاهێنەری بێت، چونکە کاتێک لە ریاڵ مەدرید بوو هەرچەندە ئاستی زۆر باشبوو، بەڵام زیدان یاری پێ نەدەکرد بە سەرەکیی و یەدەگ بوو.

هەرچەندە رۆدریگێز ئێستا یاری بۆ بایرن میونخ دەکات، بەڵام دوو یانەی گەورە هەن کە گرنگی بەو یاریزانە دەدەن، ئەوانیش لیڤەرپول و ئارسناڵن.


ڕۆدریگێز لە هاوینی ساڵی ڕابردوودا بە گرێبەستی خواسن (کاتی) هاتە ڕیاڵ مەدریدو تا ساڵی ٢٠١٩ گریبەستی لەگەڵ بایرن میونخ هەیە، بەڵام ئامادە نیە لە دوای تەوابوونی خواستنەکەی بگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید، چونکە زیدان ڕاهێنەریەتی.


PM:03:18:17/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 5455 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری