‌عێراق بەبێ ١٣ ئەستێرەی یاری هەیە

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەی عێراق یارییەکی دۆستانەی لە پێشەو لە شاری بەسڕە ڕووبەڕوی هەڵبژاردەی سعودییە دەبیتەوە.


باسل کۆرکیس، بەڕێوەبەری ئیدارەی هەڵبژاردەی عیراق لەلێدوانێکیدا ڕایگەیاند، ئەو یارییەیان بەرامبەر بە سعودییە لە کاتێکدا ئەنجامدەدەن کە ١٣ یاریزانی پیشەگەریان بەشداری ناکات.


وەکوو لە ڕێکەوتنی نێوانیاندا هاتووە، یارییەکە لەشاری بەسڕە دەکرێت لە ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگەدا.


هۆکاری ئەوەی کە بۆچی ئەو ١٣ یاریزانە پیشەگەرە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق یاری نەکەن بەرامبەر بە سعودییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئەو یانانەی کە ئەو یاریزانانەی یاری لێدەکەن، لەبەر ئەوەی خۆیان یارییان هەیە ئامادە نین ڕێگە بە یاریزانەکانیان بدەن بەشداری ئەو یارییە دۆستانەیەیی سعودییە بکەن.


یاریزانەکان کە ژمارەیان ١٣ یاریزانە بریتین لە : جەستن ميرام، بڕوا نوری، ئەحمد ياسين، شێركو كريم، ڕێبین سولاقه، فرانس بەترس، سەعدناطق، علی عدنان، بەشار رسن، ريبين ئەسعەد، علی ‏عكلە، سعد عبد ئەمیر.


PM:12:14:17/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 721 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری