ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی سێیه‌می خولی
نایابی كوردستان، بڕیار بوو له شارۆچكه‌ی پیرمام، یانه‌ی ئارارات
میوانداریی برایه‌تی بكات، به‌ڵام به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا یارییه‌كه
بۆ سبه‌ینێ چوارشەممە دواخرا.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەو یارییە بەهۆی کەش و هەواوە دواخراوەو
سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 2:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه
ده‌كرێت.
یانه‌ی ئارارات 2 یاری له‌م وه‌رزه
كردووه و هه‌ردوو یارییه‌كه‌شی به یه‌كسانبوون ته‌واو كردووه، ئەوە لە کاتێکدایە کە
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د بووە بە ڕاهێنەری نوێی ئارارات.