‌ڕیاڵ مەدرید ئامادەکاری بۆ یارییەکەی پاریس سانجێرمان کرد

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە ئامادەکارییەکانی بۆ یاری داهاتوویان بەرامبەر بە پاریس سانجێرمان بەردەوامە، کە لە چامپیۆنس لیگدا ڕووبەڕوی یەکدەبنەوە.


لە ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆی ریاڵ مەدریدا، دانی سیبایۆس دەبینرا کە گەڕاوەتەوەو دەستی بە ڕاهێنان کردۆتەوە، بەڵام خیسۆس فایخۆ هێستا لە قۆناغی چاکبوونەوەی پێکانەکەیەتی.


ڕۆژی چورشەممە، پاریس سانجێرمان لە یاریگای بێرنابیۆ دەبێتە میوانی یانەی ریاڵ مەدریدو هەردوو یانە یاری ڕۆیشتنی قۆناغی ١٦ ئەنجامدەدەن.







PM:06:45:12/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌