یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد
وێستگە سپۆرت-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10/2/2018 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و
ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی
به‌ست و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ی
خواره‌وه‌ن:
1- خولی راهێنه‌رانی تایبه‌ت به قوتابخانه و فێرگه‌كانی تۆپی پێی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی ئه‌م به‌رێزانه ده‌بێت:
• دكتۆر جه‌مال ساڵح ـ وانه‌بێژی ئاسیایی
• خه‌سره‌و گۆروون ـ وانه‌بێژ
• سیروان نه‌جمه‌ددین ـ به‌رێوه‌به‌ری خول
• خاڵس قۆجه ـ یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ر
* فارووق خدر ـ كارگێری خول
• داره‌وان موسی ـ خزمه‌تگوزار
2- نوسراوی زانكۆی گه‌رمیان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا، به
كردنه‌وه‌ی خولی ناوبژیوانی فوتساڵ بۆ قوتابیانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی
وه‌رزشی زانكۆی گه‌رمیان، به سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو ناوبژیوانی
نێوده‌وڵه‌تی دكتۆر (هاوكار سالار) و (حه‌سه‌ن محه‌ممه‌د).
3- یاری نێوان سه‌یدسادق و شه‌هیدان له گه‌ری پێنجه‌می خولی
پله‌یه‌كی كوردستان، له یاریگه‌ی چیمه‌نی ده‌ستكردی شانه‌ده‌ر له
سه‌یدسادق ئه‌نجام ده‌درێت.
4- ستافی راهێنه‌رانی یانه پله‌دووه‌كان پێویسته بڕوانامه‌ی
باوه‌رپێكراوی راهێنه‌رایه‌تی هه‌بێت، ئینجا مافی راهێنه‌رایه‌تی
ده‌بێت، پێویسته بڕوانامه‌كه‌یش له‌گه‌ڵ لیستی ناوی یاریزانان (كشوفات)
هاوپێچ بكرێت.
5- ئاگاداری سه‌رجه‌م یانه‌كانی كوردستان و یاریزانان ده‌كه‌ینه‌وه:
• ئه‌گه‌ر هه‌ر یانه‌یه‌ك دوو ده‌ستبه‌ردار بوون (استغنا‌و) به یاریزانێك بدات، یانه‌كه سزای دارایی ده‌درێت.
• ئه‌گه‌ر هه‌ر یاریزانێك دوو ده‌ستبه‌ردار بوون (استغنا‌و) له یانه‌یه‌ك وه‌ربگرێت، سزای دارایی و یاری ده‌درێت.
6- ئاگاداری سه‌رجه‌م یانه پله‌نایابه‌كانی كوردستان
ده‌كه‌ینه‌وه، به زووترین كات ناوی راهێنه‌ری به‌شدار بوو له خولی
ئاسیایی (B) ره‌وانه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مان بكه‌ن، داواین كات رۆژی
دووشه‌ممه 12/2/2018 ده‌بێت.
7- له یاری نێوان پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و زاخۆ له خولی نایابی
كوردستان، به هۆی ده‌ركردنی سه‌رپه‌رشتیاری یانه‌ی زاخۆ (محه‌ممه‌د
ئه‌حمه‌د) له یاری و وتنی قسه‌ی دوور له گیانی وه‌رزشی بریاردرا
به:
• یاوه‌ری نه‌كردنی تیپه‌كه‌ی له یاری داهاتوو.
• غه‌رامه‌كردنی به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
8- ئاگاداری یانه‌ی هه‌ندرێن ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته شوێنی
شایسته و خاوێن له ژوور و (w.c) بۆ یاریزانانی تیپی میوان ئاماده
بكه‌ن.
9- ئاگاداری سه‌رجه‌م ناوبژیوانانی كوردستان به تایبه‌ت
ناوبژیوانانی چواره‌م ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته پێش ده‌ستپێكردنی یاری له
خوله‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، پشكنین بۆ یاریزانان له ڕووی جل
و به‌رگ و ژماره و ره‌نگی درێس و شۆرت و گۆره‌وی، به تایبه‌ت درێسی
گۆڵپارێزان و (پارێزه‌ری قاچ) واقیه بكه‌ن.
10- ئاگاداری یانه‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته
یاریگه‌كه‌یان له ئاڵاكانی سووچ و تۆڕی گۆڵ و هێلكاری یاریگه به
ته‌واوی و جوان ئاماده بكه‌ن.
11- ئاگاداری سه‌رجه‌م یانه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، به
شێوه‌یه‌كی شایسته و رێك و پێك و خاوێن یاریگه و ژوور بۆ یاریزانانی
تیپی میوان ئاماده بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه سزا ده‌درێن.
12- ئاگاداری سه‌رجه‌م ناوبژیوانانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه،
پێویسته له‌سه‌ر درێسی ناوبژیوانیه‌تی لۆگۆی یه‌كێتی تۆپی پێی
كوردستانی هه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه سزای توند ده‌درێن.
ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان
PM:11:38:10/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 241
جار خوێنراوه‌ته‌وه