بەهۆی کشانەوەی یانەی سیروانی نوێ لە خولی نایابی کوردستان، یەکێتی تپی پێی کوردستان بڕیاریدا بە فەرمی بۆ
خولی پله‌یه‌كی كوردستان دایبه‌زێنێ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، یەکێتی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی بڕیاریدا
به فه‌رمی یانه‌ی سیروانی نوێ بۆ خولی پله‌یه‌ك دابه‌زێنێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا خولی
نایابی كوردستان 6 رۆژ جارێك به‌ڕێوه بچێت، به‌مه‌ش یاری گه‌ڕی دووه‌می
خولی نایابی كوردستان رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت.
خولی نایابی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه به به‌شداریی 9 یانه به‌ڕێوه ده‌چێت، ته‌نیا یه‌ك یانه بۆ خولی پله‌یه‌ك داده‌به‌زێت.