‌گرێبەستەکەی ئارسناڵ بۆ ئۆبامیانگ ڕەتکرایەوە

وێستگە سپۆرت-


یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لەم دوو ڕۆژەدا هەوڵی زۆریداوە بۆ ئەوەی کە گرێبەست لەگەڵ ئۆبامیانگدا واژوو بکات، بەڵام گرێبەستەکەی ڕەتکرایەوە.

ئارسناڵ دەزانێت کە بەم نزیکانە ئەلێکسیس سانشێزی لێ دەڕوات، بۆیە ڕوویکردە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بۆ ئەوەی کە ئۆبامیانگ بکڕن.

ڕۆژنامەی کیکەری ئەڵمانیا بڵآویکردەوە، ئارسناڵ گرێبەستێکی پێشکەش بە بوروسیا دۆرتمۆند کرد بۆ کڕینی ئۆبامیانگ، نرخەکەی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵآم ئیدارەی یانە ئەڵمانییەکە ئەمەی ڕەتکردەوە، چونکە گرێبەستێکی بۆ هاتووە نرخەکەی زۆر لەمە زیاترە لە یانەیەکی خولی چینییەوە کە ٧٥ ملیۆن یۆرۆیە، بۆیە دۆرتمۆند داوای زیاتر لە ئارسناڵ دەکات.


PM:11:43:20/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 678 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری