‌بەرشەلۆنە بە فەرمی لە بارەی گرێبەستی گریزمانەوە وەڵامدەداتەوە

وێستگە سپۆرت-


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ڕاگەیەندراوێکیدا باسی لەو هەواڵانە کرد کە باس لە گواستنەوەی گریزمان دەکەن و ڕاستی و دروستی ئەو هەواڵەی ڕوونکردەوە.

بەشێک لە ڕۆژنامەکان لەم چەند ڕۆژەی دوایدا بڵاویانکردەوە، بەرشەلۆنە هەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ گریزمان بکات.

لە بەرامبەردا یانە ئیسپانییەکە بە فەرمی وەڵام دەداتەوەو ڕەتیکردەوە کە هیچ شتێکی وا لە ئارادا بێت و هەواڵی ڕۆژنامەکانی بە ناڕاست وەسفکرد.

بەرشەلۆنە ڕەتیکردەوە بە شێوەی سەرەتایی لەگەڵ گریزمان ڕیکەوتبن و ڕێز لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەگرن.

ڕۆژنامەی مۆندۆ بەم دواییە بڵآویکردبووەوە، گریزمان و بەرشەلۆنە ڕێکەوتون کە هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە فەڕەنسییە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات و درێسی ژمارە ٧یش دەپۆشێت.


PM:05:32:20/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 1771 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌