‌مانەوەیان لە بەرشەلۆنە ڕاگەیاند

وێستگە سپۆرت-


ئیرنستۆ ڤاڵڤێڕدی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، پێویستی بە گۆمێزی یاریزانی یانەکەیەتی، لەبەر ئەوە دەستبەرداری ئەو یاریزانەیان نابێت.

لە ماوەی ڕابردوودا چەندین هەواڵ هەبوون لەسەر ئەوەی کە گۆمێز بەرشەلۆنە بەجێدەهێڵیت، بەڵام ڤاڵڤێردی ڕاهێنەر ڕایگەیاند، پێویستی بەو یاریزانە هەیەو دەستبەرداری نابن.

یۆڤانتۆس یەکێکبوو لەو یانانەی کە نیازی ئەوەی هەبوو گرێبەست لەگەڵ گۆمێزدا بکات، بەڵام وتەکانی ڤاڵڤێردی ڕاهێنەر وایکرد کە دەرگا بەڕووی ئەو یانە ئیتاڵییەدا دابخات.


PM:03:08:20/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 1221 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری