‌یاریزانێکی بەرشەلۆنە بەرەو خولی ئیتاڵیا

وێستگە سپۆرت-


ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، یانەی ئینەرمیلان و بەرشەلۆنە ڕیکەوتوون بۆ گواستنەوەی ڕافینها ئەلکانتارا لە ئیسپانیاوە بۆ ئیتاڵیا.

ڕۆژنامەی " سپۆرت"ی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ئینتەرمیلان بە شێوەی کاتی ئەلکانتارا دەباتە ڕیزەکانییەوەو تا کۆتایی ئەم وەرزە یاری بۆ دەکات.

وەکوو لە هەواڵەکەدا هاتووە، ئینتەرمیلان گریبەستەکەی یەکلا کردۆتەوە ئەگەر یاریزانەکەی بە دڵ بوو لە دوای کۆتایی ئەم وەرزە، دەتوانێت بە ٣٥ ملیۆن یۆرۆ بیکڕێتەوە.


PM:11:19:19/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 1291 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌