‌ڤان پێرسی خولەکەی گۆڕی

وێستگە سپۆرت-


ڕۆبن ڤان پێرسی یاریزانی بە ڕەگەز هۆڵەندی بە شێوەیەکی فەرمی گەڕایەوە بۆ هۆڵەنداو پەیوەندی بە یانەی فاینۆرد ڕۆتەردامەوە کرد.

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ڕێکەوتنەکەی نێوان ڤان پێرسی و فاینۆردی بڵاوکردەوە کە یانە هۆڵەندییەکە لەگەڵ یانەی فەنەرباخچەی تورکی ڕێککەوتووە بۆ گواستنەوەی ڤان پێرسی.

ڤان پێرسی تەمەن ٣٤ ساڵ، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بە فەرمی واژوو لەسەر گرێبەستەکەی یانەی فاینۆرد دەکات ، کە پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٢ دا یاری بۆ کردووە ، ڕەنگە ئیتر لە دوای چەند وەرزێک یاریکردن، هەر لەو یانەیەش واز بهێنێت.

ڕۆبن ڤان پێرسی پێشتر لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە بە دیاریکراوی لە ساڵی ٢٠١٥ دا پەیوەندی بە یانەی فەنەرباخچەی تورکییەوە کرد.


PM:10:43:19/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 1165 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌