‌ڕەنگە گرێبەستێک ژمارە ٧ لە کۆتینیۆ بێبەش بکات

وێستگە سپۆرت-


ڕاپۆرتە هەواڵییەکان بڵاویانکردەوە، ڕەنگە فیلیپ کۆتینیۆ ژمارە ٧ لە یانەی بەرشەلۆنە وەرنەگرێت چونکە یانەکە هۆکاری تایبەتی خۆی هەیە.

تۆڕی فۆکس سپۆرت بڵاویکردەوە، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت پارێزگاری لە ژمارە ٧ بکات تاکوو کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە، چونکە ئامانجی بەرشەلۆنە لە هاویندا گرێبەستکردنە لەگەڵ ئەنتوان گریزمانی ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.

ماسکیرانۆ بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە بەرشەلۆنە بڕوات، بەوەش کۆتینیۆ درێسەکەی وەردەگرێت کە ژمارە ١٤ یە، بەڵام کۆتینیۆ چاوی لە ژمارە حەوتە.

گریزمان هەست دەکات کە ئەم وەرزە دواین وەرزی بێت لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید، ئەوە جگە لەوەی کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گریبەستەکەی لەهاویندا بۆ ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ کەمدەکرێتەوە.

بەرشەلۆنە تاکە یانە نیە کە گرنگی بە گریزمان دەدات، بەڵکو مانچستەر یونایتدیش یەکێکە لە یانەکان.


PM:10:11:19/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 4854 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌