‌ئامانجەکەی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستەکەی نوێکردەوە

وێستگە سپۆرت-


یانەی ڤالێنسیایی ئیسپانی گرێبەستی ئەو یاریزانەی نوێکردنەوە کە یانەی ریاڵ مەدرید بەتامابوو بیباتە ڕیزەکانییەوە.

ڤالێنسیا لەسەر پێگە فەرمییەککانی خۆی بڵاویکردەوە، توانیویانە گرێبەستی ڤیران تۆرێێس تا ٢٠٢٠ درێژ بکەنەوە ، هەروەها نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیان لە ٨ ملیۆن یۆرۆوە کردووە بە ٢٥ ملیۆن یۆرۆ.

ئەو یاریزانە لە وەرزی ڕابردوودا لە تیمی دووەمدا بوو، بەڵام ئاستە بەرزەکەی وایکرد کە سەرکەوێت بۆ تیمی یەکەم لەم وەرزەدا.

ڕیاڵ مەدرید یەکێکبوو لەو یانانەی کە گرنگی تەواوی بەم یاریزانە لاوە دەدا، بەڵام ڤالێنسیا هەرزوو ڕیگری لەم خواستەی ریاڵ مەدرید کردو گرێبەستی ئەو یاریزانەی درێژکردەوە.


PM:09:03:19/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 2111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌