‌سانشێز دەڕوات و ڤینگەریش بەم جۆرە باس لە ڕۆیشتنەکەی دەکات

وێستگە سپۆرت-


ڕۆژەکانی ئەلیکسیس سانشێز لەگەڵ یانەی ئارسناڵ کەمتر دەبنەوەو بڕیارە پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدەوە بکات وەکوو ڕۆژنامەکان باسی دەکەن.

سانشێز هەنگاوەکانی ڕۆیشتن لە ئارسناڵ جێبەجێ دەکات و دوێنێ دور لە هاوڕێکانی ڕاهێانی کردووە ، چاوەڕوان دەکات گفتوگۆکانی نێوان مانچستەر یونایتد و ئارسناڵ لە چەند کاتژمێری داهاتوودا تەواو بێت و ڕیکبکەون.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەکان، نرخی سانشێز لە ئارسناڵەوە بۆ مانچستەر یونایتد ٣٥ ملیۆن یۆرۆ دەبێت و گرێبەستەکەش بۆ ٣ وەرز دەبێت.

لە بەرامبەر ڕۆیشتنی سانشێز، ئارسن ڤینگەر کاردانەوەی هەیەو دەڵێت: ڕۆیشتنی سانشێز هیچ کاریگەری ناکاتە سەریان و وەکوو هەمان ڕۆیشتنەکەی ڤان پێرسی دەبێت کە کاریگەری نەبوو.




PM:12:06:19/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 850 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌