فیلمێک لەسەر مێسی بەرهەم دەهێنرێت
وێستگە سپۆرت-
بەر لەوەی کە مۆندیالی ٢٠١٨ی
ئەم ساڵ لە ڕوسیا دەستپێ بکات، فیلمێک لەسەر لیۆنێل مێسی بەرهەم دەهێنرێت و پەخش
دەکرێت.
فیلمەکە باس لە ژیانی
یاریکردنی مێسی دەکات کە بە هەموو فیلمەکە ٤٠ کاتژمێرە و بە چەند هەفتەیەک پەخش
دەکرێت و بەر لە مۆندیال تەواو دەبێت.
یەکەم زنجیرەی فیلمەکە لە ٢٨ی
مانگی پێنجی داهاتوودا پەخش دەکرێت و وا دانراوە کە پێش ئەوەی مۆندیال دەستپێ بکات
تەواوی زنجیرەکان پەخشکرابێت.
پێشتریش فیلمی دیکە لەسەر مێسی بەرهەم هێنراوەو بڕیارە ئەم فیلمە نوێیە جیاواز بێت.
AM:11:56:19/01/2018
ئهم بابهته 957
جار خوێنراوهتهوه