کاردانەوەی یۆڤانتۆس بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ڕۆناڵدۆ
وێستگە سپۆرت-
پیپی مارۆتای بەڕێوەبەری
وەرزشی یانەی یۆڤانتۆس ڕایگەیاند، هەرچەندە بەشێک لە هاندەرانمان خەونی ئەوەیان
هەیە کە ئێمە گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بکەی، بەڵام ئەوە شتێکی جیاوازە
لەگەڵ خەونی هاندەرەکانمان.
ماروتا لە لێدوانێکیدا بۆ
ڕۆژنامەکان دەڵیت: ڕاستە هەندێک لە هاندەرانمان خەونیان ئەوەیە کە بتوانین گریبەست
لەگەڵ رۆناڵدۆ بکەین، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە کارێکی جیاوازە بە تەواوی و قورسە
بتوانین گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەکەی ڕیاڵ مەدرید بکەین.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێک
لە هاندەران داوایان لە یانەکەیان کرد، هەوڵبدات گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
بکەن، ئەگەر هاتوو ڕیاڵ مەدریدی بەجێهێشت.
AM:11:42:19/01/2018
ئهم بابهته 2378
جار خوێنراوهتهوه