‌یاریزانێکی بەرشەلۆنە داوای یارمەتی هاندەران دەکات

وێستگە سپۆرت-


ئیڤان ڕاکیتیچی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، داوا لە هاندەرانی یانەکەی دەکات لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیادا، ڕۆڵی یاریزانی دوانزەهەم ببینن بۆ یانەکان.

بەرشەلۆنە یاری ڕۆیشتنی هەمان قۆناغی بە ئیسپانیۆل دۆڕاند، بۆیە یاری گەڕانەوەی لە هەفتەی داهاتوودا لە پێشە کە لە یاریگای کامپ نوو یارییەکە ئەنجامدەدەن.

ڕاکیتیچ لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، بۆ یاری گەڕانەوە،م هاندەران هیوایەکی گەورەی ئەوانن کە لە کامپ نوودا پاڵپشتی گەورەیان بکەن تاکوو ئیسپانیۆل تێپەڕینن و بگەنە قۆناغی نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.


AM:11:34:19/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 2445 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری