‌چین خەون بە ڕۆناڵدۆوە دەبینێت

وێستگە سپۆرت-


ڕاپۆرتە هەواڵییەکان بڵاویانکردەوە، یانەکانی خولی چین پارەیەکی خەیاڵی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ڕۆناڵدۆ دادەنێن، تاکوو بەرەو خولی چینی ببەن.

جۆن دۆیردن، شیکەرەوەی وەرزشی لە کەناڵی فۆکس سپۆرتسی ئاسیا دەڵیت:، چەند یانەیەکی خولی چین هەن کە هەوڵی تەواو بۆ کڕینی ڕۆناڵدۆ دەدەن، بەڵام ڕیاڵ مەدرید ئاگاداری کردوونەتەوە کە دەستبەرداری کریس نابن.

چەند ڕۆژێکە هەواڵی ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ بڵاوبۆتەوە، بەهۆی ئەوەی کە ئەو یاریزانە داوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکات ئەویش بۆ بەرزکردنەوەی موچەی ساڵانەکەیەتی تاکوو هاوتای مێسی لێ بکرێتەوە.

ئەو ڕۆژنامەنوسە ئیتاڵییە دەڵێت: ئەگەر ڕۆناڵدۆ بڕیاری ڕۆیشتن لە ریاڵ مەدرید بدات، یانەکانی چین بە پەلە یەنە سەر خەت بۆی و هەوڵدەدەن بەلای خۆیاندا بەرن.

لەلایەکی دیکەوە، مۆرینۆ گڵۆپی سەوزی بۆ ڕۆناڵدۆ هەڵکردووە ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ مانچستەر یونایتد.


AM:11:27:19/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری