‌مۆرینۆ گڵۆپی سەوزی بۆ ڕۆناڵدۆ هەڵکردووە

وێستگە سپۆرت-


ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی کە گرێبەست لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بکرێت.

کەناڵ شەشی ئیسپانیا لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، مۆرینۆ دەیەوێت یانەکەی هەوڵی تەواو بدات بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ڕۆناڵدۆدا واژوو بکەن.

خۆسییە لویس سانشێز، یەکێک لە ڕۆژنامەنوسە بەناوبانگەکانی ئیسپانیایە دەڵیت: مۆرینۆ گڵۆپی سەوزی بۆ ڕۆناڵدۆ هەڵکردووە تاکوو بگەڕێتەوە بۆ مانچستەر یونایتد لە هاوینی داهاتوودا.

مانچستەر یونایتد لێکۆڵینەوە لە دۆخی ئێستای ڕۆناڵدۆ دەکات ، هەوڵدەدات ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ بەس لە پێناو ڕۆناڵدۆدا خەرج بکات.

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید نایەوێت گرێبەستی ڕۆناڵدۆ بەم دۆخەی ئێستاوە نوی بکاتەوە، چونکە ڕۆناڵدۆ داوا موچەیەکی زۆرتر دەکات.


PM:10:38:18/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 2436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌