‌بەرشەلۆنە پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ بردنەوە

وێستگە سپۆرت-


ئاماریکی سەر یانەی بەرشەلۆنە دەریدەخات، کە ئەو یانەیە دەتوانێت ئیسپانیۆل تێپەڕێنێت و بگاتە قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

ئیسپانیۆل شەوی ڕابردوو بە گۆڵیکی بێ بەرامبەر لە ڕیاڵ مەدریدی بردەوە، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا هەردوو یانە یاری گەڕانەوە ئەنجامبدەن.

لە ئامارەکەدا هاتووە، بەرشەلۆنە بەردەوام ئەگەر لە یاری ڕۆیشتنی جامی شادا شکستی هێنابێت ١-٠، ئەوا لە یاری گەڕانەوەدا براوە بووە ، لە ١٣ یاری لەو شێوەیەدا لە ١٢یدا براوەبووەو توانیویەتی سەرکەوێت بەسەر ڕکابەرەکەیدا.

یەکجار بەرشەلۆنە نەیتوانی سەرکەوێت ، ئەویش وەرزی ١٩٨١ بۆ ١٩٨٢ بوو بەرامبەر بە ئەتلەتیکۆ مەدرید کە یاری ڕۆیشتنی ١-٠ دۆڕاند ، یاری گەڕانەوە یەکسانبوون ٠-٠.


PM:08:59:18/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 3202 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌