کاتی یارییە دواخراوەکەی ڕیاڵ مەدرید دیاریکرا
وێستگە سپۆرت-
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەو
ڕۆژەی دیاریکرد کە بڕیارە یارییە
دواخراوەکەی نێوان ڕیاڵ مەدریدو لێگانێسی تێدا ئەنجامبدرێت.
وەکوو لە ڕاگەیاندراوەکەی
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیادا هاتووە، ڕۆژی ٢١ی مانگی ٢ی داهاتوو، یارییە
دواخراوەکەی نێوان ڕیاڵ مەدریدو لێگانێس ئەنجامدەدرێت کە بڕیاربوو لە هەفتەی ١٦ دا
ئەنجامبدڕیت.
ریاڵ مەدرید بۆیە نەیتوانی
ئەو یارییە ئەنجامبدات، چونکە بەشداری لە مۆندیالی یانەکان کرد لە ئیمارات.
PM:08:31:18/01/2018
ئهم بابهته 3437
جار خوێنراوهتهوه