‌بیلباو پێچەوانی خواستنی ڕیاڵ مەدرید دەکات

وێستگە سپۆرت-


یانەی ریاڵ مەدرید لە ماوەی ڕابردوودا دەیویست کێپای گۆڵپارێزی یانەی ئەتلەتیک بیلباو بباتە ڕیزەکانییەوە، بەڵام ئەو گرێبەستە نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە.

زیدان پێشتر لە کۆنگرەکانیدا وتبوی، کە جارێ گرێبەستی نوێ ئەنجام نادەن و پێویستیان بە گۆڵپارێزیش نابێ لەم وەرزەدا.

ئەم کارەی ڕیاڵ مەدرید وایکرد کە ئەتلەتیک بیلباو هەوڵبدات بەم نزیکانە گرێبەستی کێپآ نوێ بکاتەوە.

بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی، نرخی کێپا بەرز دەبێتەوە، هەروەها ئەو یاریزانە پێویستی بەوەیە کە بە شێوەی سەرەکی یاری بکات تاکوو بتوانێت بەشداری لە مۆندالی ئەمساڵ بکات و ڕاهێنەر هەڵی بژێرێت بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا.


PM:06:08:18/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 1846 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌