ئیسپانیۆل نەیهێشت بەرشەلۆنە بە ڕیاڵ مەدرید بگاتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا
شکستی نەهێنابوو، بەڵام شەوی ڕابردوو ئیسپانیۆل دووچاری شکستی کرد.
لە یاری گەڕانەوەی جامی شای
ئیسپانیا، بەرشەلۆنە بەرامبەر بە ئیسپانیۆل یاریکرد و بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر دۆڕا،
ئەوەش یەکەم دۆڕاندنی بەرشەلۆنە بوو لەم وەرزەدا.
بەرشەلۆنە دەیویست بە
ژمارەکەی ڕیاڵ مەدرید بگاتەوە بەڵام ئیسپانیۆل نەیهێشت، چونکە بەرشەلۆنە گەیشتبووە
٢٨ بردنەوەی یاری بە دواییەک ، بەڵام ریاڵ مەدرید خاوەنی ژمارەی پێوانەییەو ٤٠
بردنەوەی بە دوایەکی هەیە.
PM:05:54:18/01/2018
ئهم بابهته 1828
جار خوێنراوهتهوه