‌هەرچەندە لە بەرشەلۆنەیان بردۆتەوە بەڵام ترسیان هەیە

وێستگە سپۆرت-


یانەی ئیسپانیۆل شەوی ڕابردوو بە گۆڵیکی بێبەرامبەر یاری ڕۆیشتنی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیایی لە بەرشەلۆنە بردەوە، سەرەڕای ئەو بردنەوەیە بەڵام یاریزانەکانی ئیسپانیۆل گومانیان بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو هەیە.

دیگۆ لۆپێز ، گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدو ئێستای یانەی ئیسپانیۆل ڕایگەیاند، هەرچەندە لە بەرشەلۆنەمان بردەوە، بەڵام پێم وایە هێشتا ترسی ئەوە هەیە کە بەرشەلۆنە سەرکەوێت و ئەوان پاڵێوراوی سەرەکین بۆ بردنەوەی یارییەکە.

لۆپێز پێی وایە یاری داهاتوو قورستر دەبێت بۆیان و پێویستە بەرگەی ئەو ڕکابەرە گەورەیەیان بگرن.


PM:05:39:18/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 1706 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری