‌ڕکابەری مێسی و ڕۆناڵدۆ لە لێدانی سزادا بەم جۆرەیە

وێستگە سپۆرت-


لیۆنیل مێسی هێرسبەری یانەی بەرشەلۆنە، بە دۆخێکی باشدا لەم وەرزەدا دەڕوات و پێشەنگی گۆڵکارانی خولی لالیگای گرتووە ، بە پێچەوانەی ڕۆناڵدۆوە کە خراپترین وەرزەکانی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەڕێدەکات.

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانیا ڕاپۆرتێکی لە بارەی کریس و مێسییەوە بڵاویکردۆتەوە بەوەی کە کامیان لە لێدوانی سزادا ڕۆڵی زیاتریان بۆ یانەکەیان هەبووە.

مێسی بە درێژایی مێژووی لەگەڵ بەرشەلۆنە ٨٥ لێدانی سزای لێداوە، لەو ژمارەیە ٦٥ گۆڵی کردووەو ٢٠ دانەی بە هەدەر داوە.

لەگەڵ ئەرجەنتین ١٧ لێدانی سزای لێدوە کە ١٦ی گۆڵکردووەو ٣ دانەی بەهەدەر داوە.

مێسی بە درێژایی مێژووی ١٠٤ لێدانی سزای لێداوە ، ٨١ ی گۆڵکردووەو ٢٣ دانەی بەهەدەر داوە.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە درێژایی مێژووی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ٩٠ لێدانی سزای لێداوە، ٧٦ گۆڵی پێکردووە، ١٤ی بە هەدەر داوە، لەگەڵ مان یونایتد ٢٣ لێدانی سزای لێداوە ١٩ی کردووەو ٤ی بە هەدەر داوە.

ڕۆناڵدۆ لەگەڵ پرتوگال ١٥ لێدانی سزای لێداوە ، ١٠ی کردووە ، ٥ی بەهەدەر داوە.

بە کۆی گشتی رۆناڵدۆ ١٢٨ لێدانی سزای لێداوە کە ١٠٥ یان گۆڵ بووەو ٢٣ی بەهەدەر داوە.


PM:05:12:18/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 3112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌