‌ڤیدیۆ؛ بەرشەلۆنە بە ئەنجامێکی گەورەوە پەڕییەوە

وێستگە سپۆرت-


لە جامی شای ئیسپانیادا، یانەی بەرشەلۆنە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهیناو ٥-٠ لە یانەی سێڵتاڤیگۆی بردەوە.

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی جامی شا، بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی میوانداری سێڵتا ڤیگۆی کرد.

لە تایمی یەکەمدا بەرشەلۆنە بە ٤ گۆڵ لە پێشەوەبوو، کە مێسی دوو گۆڵ و ئەلباو سوارێز دوو گۆڵی تریانکردبوو.

لە تایمی دووەمدا ڕاکیتیج گۆڵێکی تری بۆ بەرشەلۆنە کردو یارییەکەش ٥-٠ بە سودی بەرشەلۆنە کۆتایهات.

بە هەردوو یاریچوون و گەڕانەوە، بەرشەلۆنە ٦-١ گەیشتە چارەکی کۆتایی.




AM:10:35:12/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 1488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌