‌یاریکردنی نەیمار بۆ ڕیاڵ مەدرید.. خەونە یان ڕاستی ؟!

وێستگە سپۆرت-


هەندێک لە ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردۆتەوە، نەیمار دا سیلڤای هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان، لەو یانە فەڕەنسییە دڵخۆش نیە، ئەوەش زیاتر ناوی پەیوەست دەکات بە چوونی بەرەو یانەی ڕیاڵ مەدرید.

ڕۆژنامەی ASی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ڕۆیشتنی نەیمار بۆ ڕیاڵ مەدرید بە دور نازانرێت کە ببێتە ڕاستی، چونکە نەیمار لە چەند شوێنێک بە هاوڕیکانی وتووە کە تا ڕادەیەک ئامادەیە بۆ ئەوەی لە پاریس سانجێرمان بڕوات.

لەلایەکی ترەوە، یەکێک لە ڕۆژنامەنوسەکانی پرۆگرامی چێرنگیتۆی ئیسپانیا وتی، نەیمار بە جدی دەیەوێت پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات و ئەوە شتێکی خەیاڵ نیە.

لەڕابردووشدا ، پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید وتبوی، دەمانەوێت گرێبەست لەگەڵ نەیمار بکەین، هەروەکوو چۆن بەر لەوەی بشچێتە بەرشەلۆنە هەوڵمان بۆدا لە ساڵی ٢٠١٣ دا.


 


PM:09:19:15/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 4400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌