‌بەرشەلۆنە لە بارەی کۆتینیۆوە گەشبینە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت کار لەسەر دواین هەلی خۆی بکات بۆ گواستنەوەی فیلیپ کۆتینیۆ، ئەویش لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا کە لە مانگی داهاتوودا دەکرێتەوە.

بەرشەلۆنە لە هاوینی ڕابردودا هەوڵیدا کە کۆتینیۆ بباتە ڕیزەکانییەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، چونکە لەگەڵ لیڤەرپول نەگەیشتبوونە ڕێکەوتن، بەڵام لە ئێستادا ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە گەشبینن بەوەی کە لە مانگی داهاتوودا بتوانن کۆتینیۆ ببەنە ڕیزەکانیانەوە.

ڕۆژنامەی " مۆندۆ" بڵاویکردەوە، بەرشەلۆنە بە ١٤٥ ملیۆن یۆرۆ کۆتینیۆ دەکڕێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگە هەوڵبدات ئەو نرخەش بە لیڤەرپول کەم بکاتەوە، چونکە کۆتینیۆ ناتوانێت لە چامپیۆنس لیگدا لەگەڵ بەرشەلۆنە یاری بکات، لەبەر ئەوەی ناوی لەگەڵ لیڤەرپول هەیە بۆ ئەو پاڵەوانێتییە.

بەرشەلۆنە پێی وایە کە زیادەیەکی بەهێز دەبێت هاتنی کۆتینیۆ بۆ بەرشەلۆنە، بەو پێیەیی بۆ خولی ئیسپانیاو جامی شای ئیسپانیا سودی لێ وەدەگرێت.


PM:02:53:15/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 1857 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری