‌هۆکاری نەچوونی مباپێ بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرادەبێت

وێستگە سپۆرت-


ڕۆبێر پێرێز، ئەستێرەی پێشووی فەڕەنساو هاونیشتیمانی کیلیان مباپێ، باس لە پەیوەندی نێوان ئەو یاریزانەو یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات، هەروەها ئەو هۆکارەی کە ڕیگربوو لە چوونی مباپێ بۆ ڕیاڵ مەدرید.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی Marcaی یسپانیا،پێرێز دەڵێت: مباپێ خۆی ڕیاڵ مەدریدی ڕەتکردەوە، چونکە پێی باشبوو پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە بدات و پێم وابێت کە بڕیارێکی گەورەشی داوە.

پێرێز باشی بڕیارەکەی مباپێ بۆ ڕەتکردنەوەی ڕیاڵ مەدرید بۆ ئەوەدادەنێت کە پێی باشترە ئەو ئەستێرە لاوە لە فەڕەنسا بمێنێتەوە، تاکوو تواناکانی خۆی بسەلمێنێت.

پێرێز دەڵێت: دەزانم کە ڕیاڵ مەدرید و زیدان هەوڵی باشیاندا بۆ ئەوەی ککە گرێبەست لەگەڵ مباپێ بکەن، بەڵام ئەو پێی باشتر بوو پاریس سانجێرمان و خولی فەڕەنسی هەڵبژێرێت.

سەبارەت بە ڕووبەڕوبونەوەی ڕیاڵ مەدریدو پاریس سانجێرمان، پێرێز دەڵێت: کەس لە ئێمە دڵخۆش نیە بەو ڕووبەڕوبونەوەیە، چونکە ریاڵ مەدرید باشترە بە دڵنیاییەوەو یارییەکی گەورە دەبێت لە نێوانیاندا.


AM:10:54:15/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 3335 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌