مێسی ئەستێرەیەکی پێشووی ڕیاڵ مەدریدی توشی مەینەتیکردبوو
وێستگە سپۆرت-
چابی ئالۆنسۆی یاریزانی هێڵی ناوه‌راستی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید لە چاوپێکەوتنێکیدا باس لە ڕابردووی دەکات بە تایبەت ئەو یارییانەی کە بەرامبەر بە بەرشەلۆنە ئەنجامیانداوە.
ئەلۆنسۆ پێی وایە لە ڕابردوودا یاری کلاسیکۆ زیاتر گەڕم و گوڕی پێوە دیاربووە بە دیاریکراوی کە مۆرینۆ ڕاهێنەری یانەیه ڕیاڵ مەدرید بووە.
ئالۆنسۆ ده‌ڵێت: ده‌مه‌وێت راشكاوانه قسه بكه‌م، به‌هۆی مێسی مه‌ینه‌ت و ماندووبوونێكی زۆرم بینی، ئه‌و وه‌ك پیاوكووژێك ده‌هاته پێش چاوم.
وتیشی ، كاتێك ریال مه‌درید به 5 گۆڵی بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر بەرشەلۆنە له كامپ نوو دۆڕا، زانیمان ئێمه توانای بارسێلۆنامان نه‌ماوه، بۆیه ئه‌م شكسته وای له ریال كرد گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر ئه‌و یانه‌یه‌دا بێت و به‌هێزێكی گه‌وره هه‌ستێته‌وه.
هەروەها ئەلۆنسۆ ستایشی گواردیۆلایی کرد کە ئەو کاتەی چۆتە بایرن میونخ بەهۆی ئەو ڕاهێنەرە ئیسپانییەوە وازهێنانی لە یاریکردن دواخستووەو یارییەکی باشی کردووە بە درێژایی دوو تایم.
PM:06:21:14/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1458
جار خوێنراوه‌ته‌وه