بە مەرجێک دەستبەرداری کۆتینیۆ دەبن بۆ بەرشەلۆنە
وێستگە سپۆرت-
ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، یۆرگن کلۆپی راهێنهری یانهی لیڤهرپوول مەرجی هەیە بۆ ئەوەی کە کۆتینیۆ بدەنە یانەی بەرشەلۆنە.
سایتـی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا ئاشكرایكردووه، یۆرگن كڵۆپ مەرجی داناوە بۆ ئەوەی کە دەستبەرداری فیلیپ کۆتینیۆ ببن، ئەویش ئەوەیە کە پێویستە بەرشەلۆنە لە بەرامبەردا دەستبەرداری سێرجی ڕۆبەرتۆ ببێت.
بە پێی هەواڵی ئەو سایتە، بهرپرسانی بەرشەلۆنە ئەوەیان بە دڵ نیە کەسێرجیۆ ڕۆبەرتۆ بکەوێتە ئەو بابەتەوە، له بهرامبهردا پێشنیاری ئاردا توران، ئاندرێ گۆمێز و جیرارد دیۆلۆفیۆیان بۆ لیڤهرپوول كردووه.
یانەی بەرشەلۆنە وەرزێکی تەواوە هەوڵدەدات کە گرێبەست لەگەڵ کۆتینیۆدا واژوو بکات، بەڵام لیڤەرپول دەستبەرداری نابێت، یان دەستبەرداریشی ببێت داوای پارەیەکی زۆر دەکات لە بەرامبەردا.
PM:06:14:14/12/2017
ئهم بابهته 6813
جار خوێنراوهتهوه