‌لیڤاندۆڤسکی سەرکەوت بەسەر مێسی و ڕۆناڵدۆدا

وێستگە سپۆرت-


ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی،لە ساڵی ٢٠١٧ دا سەرکەوتووە بەسەر مێسی و ڕۆناڵدۆدا.

سایتی سپۆرت ١ی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، لیڤاندۆڤسکی ساڵێکی باشی بەڕێکردووە لە چاو مێسی و ڕۆناڵدۆدا، چونکە لیڤا ٦٠ گۆڵی بۆ بایرن میونخ و هەڵبژاردەی پۆڵەندا کردووە، بەڵام کریستیانۆ ٥٢ گۆڵی کردووەو مێسیش ٥٣ گۆڵ تا ئێستا.

لیڤا خەڵاتی گۆڵکاری پاڵاوتنی ئەوروپا بۆ مۆندیال وەردگەرێت، چونکە ١٦ گۆڵی تۆمار کردووە جگە لەوەی کە بۆتە گۆڵکاری مێژووی پۆڵەندا بە ٥٠ گۆڵ.

پێشتریش لیڤاندۆڤسکی لە ڕیزی ئەو یاریزانانەدا بوو کە زۆرترین گۆڵیان لە بۆندس لیگادا کردووە ، لە ڕابردووشدا کە یاری بۆ بوروسیا دۆرتمۆندو بایرن میونخ کردووە خاوەنی ١٦٦ گۆڵ بووە.


PM:05:46:14/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 2796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌