‌ڕیاڵ مەدرید چاوی لەسەر چەند یاریزانێکە بیانکڕێت

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ یاریزانی نوێ ئەنجامبدات بۆ هێڵی هێرشبردنی بە تایبەت کە ماوەیەکە وەکوو پێویست هێرشبەرەکانی گۆڵ ناکەن.

وەکوو ڕۆژنامەکان باسی دەکەن، یانەی ڕیاڵ مەدرید چاوی لەسەر چەند هێرشبەرێکە، لەوانە ماورۆ ئیکاردی یاریزانی یانەی ئینتەرمیلان، بەڵام یانە ئیتاڵییەکە ڕەتیدەکاتەوە دەستبەرداری ئەو یاریزانەی بێت.

هەروەها بیر ئۆبامیانگی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند یەکێکی ترە لەو یاریزانانەی کە یانەی ڕیاڵ مەدرید گرنگی پێدەدات، ئەو دوو یاریزانەش لەلایەن سەرۆکی ڕیاڵ مەدریدەوە داواکراوە.

بەڵام زیدان دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئیدین هازارد واژوو بکات.


PM:03:25:13/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 3318 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌