یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ به
هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێکخەرانی جامی جیهانی ٢٠١٧، بڕیارێكی نوێی
ده‌ركردو له جامی جیهانی یانه‌كان په‌یڕه‌وی ده‌كات، ئه‌مه‌ش
مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی پێش هاتنی كلاسیكۆ بۆ ریال مه‌درید دروستدەکات.
یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا)، بڕیارێكی ده‌ركرد كه هەر یاریزانێک له كاتی یارییه‌كانی مۆندیالی
یانه‌كان كه له ئیمارات به‌ڕێوه ده‌چێت، كارتی سوور وه‌ربگرێت
كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه خولی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری یاری داهاتووی
ناكات.
ڕیاڵ مەدرید ئێستا لە قۆناغی نیوەی کۆتاییەوە بەشداری مۆندیالی یانەکان دەکات ، بەوەش هه‌ر یاریزانێكی ریال مەدرید لە ئەگەری
گەیشتنیان بۆ یاری کۆتایی مۆندیالی یانەکان کارتی سوور وەربگرێت، ئەوا لە
یاری کلاسیکۆ بەرامبەر بەرشەلۆنە لە ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە ناتوانێت بەشداری بکات.
ڕیاڵ مەدرید کە لە قۆناغی نیوەی کۆتاییەوە بەشدارە ، لە یارییەکەیدا ڕووبەڕوی یانەی جەزیرەی ئیماراتی دەبێتەوەو لە ئەگەری سەرکەوتنیان بۆ یاری کۆتایی یاخود دەست نیشانکردنی پلەکانی سێیەم و چوارەم هەر یاریزانێکی ئەم
یانەکە بە کارتی سوور سزا بدرێت، ئەوا لە یاری داهاتووی لالیگا دوای
گەڕانەوەیان کە رووبەرووی بەرشەلۆنە دەبنەوە لە 23 ـی ئەم مانگە، ناتوانن
بەشداری بکەن.