پێشمه‌رگه پله‌ی سێهه‌می خولی باسكه‌ی 3×3 ی به‌ده‌ست هێنا
وێستگە سپۆرت-
یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه‌ی و له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی خولی باسكه‌ی 3×3ی بۆ یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دا .
خوله‌كه به‌به‌شداری 14 یانه‌ی كوڕان و پێنج یانه‌ی كچان بوو تێیداو دوایی یاریه‌كانی كوڕان كه تیپه‌كان دابه‌شی سه‌ر چوار گروپ كران ، كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی به‌ده‌ست بهێنن .
پله‌ی یه‌كه‌م بۆ تیپی باسكه‌ی یانه‌ی زاخۆ بووه هه‌روه‌ك پله‌ی دووه‌م بۆ قه‌لاَی توركومان و پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌م بۆ تیپه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسۆ بوو .
له‌سه‌ر ئاستی كچانیش ئه‌نجامه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون :
یه‌كه‌م - ئافرۆده‌یت یه‌كه‌م
دووه‌م - هه‌ڵه‌بجه
سێهه‌م - قه‌لاَدزێ
چواره‌م - سه‌رچنار
پێنجه‌م - ژیما
به‌و ئه‌نجامانه‌ش له‌سه‌ر ئاستی كوڕان چوار تیپی یه‌كه‌م تا چواره‌می ڕیزبه‌ندی توانیان بگه‌نه یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی كه بڕیاره له ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو 15 / 12 / 2017 و له شاری به‌غداد یاریه‌كانی ئه‌نجام بدرێن .
AM:11:39:11/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 335
جار خوێنراوه‌ته‌وه