ڤیدیۆ؛ بەرشەلۆنە گەڕایەوە سەربردنەوەکانی
وێستگە سپۆرت-
لە خولی یانەکانی ئیسپانیادا، یانەی بەرشەلۆنە ٢-٠ لە
یانەی ڤیاریاڵی بردەوەو گەڕایەوە سەر بردنەوەکانی.
لە یارییەکانی هەفتەی ١٥ی لالیگا، بەرشەلۆنە بووە میوانی
ڤیاریاڵ.
لە خولەکی ٧٢دا لویس سوارێز گۆڵی یەکەمی بۆ بەرشەلۆنە
کرد ، دواتر لە خولەکی ٨٣ دا مێسی گۆڵی دووەمی بۆ بەرشەلۆنە کردو یاریەکەش ٢-٠ بە
سودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات.
بەو سەرکەوتنە بەرشەلۆنە ئێستا بە ٣٩ خاڵ لە پێشەنگدایە
،ڤیاریاڵیش بە ٢١ خاڵ شەشەمە.
AM:07:28:11/12/2017
ئهم بابهته 1646
جار خوێنراوهتهوه