له پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی باله‌ی كچانی عێراق سیانزه یانه به‌شداره
وێستگە سپۆرت-
به چاودێری وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق ، یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق خولی باله‌ی كراوه‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات و واده‌ی ده‌ست پێكی خوله‌كه‌شی دیاری كرد.
بڕیاره به‌به‌شداری 13 یانه‌ی عێراق له ڕۆژی 16 / 12 / 2017 و له شاری به‌غداد و هۆڵی شه‌عب یاریه‌كانی خوله‌كه ده‌ست پێبكات ، ئه‌مه‌و بڕیاره ڕۆژێك پێش ده‌ست پێكی یاریه‌كانی خوله‌كه كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری ئه‌نجام بدرێت و تێیداو تیپه‌كان دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ی جیاواز ده‌كرێت .
خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق به‌ببه‌شداری تیپه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، ئافرۆده‌یت ، ته‌ق ته‌ق ، الخیرات ، فتات نینوی ، شه‌هره‌بان ، قه‌ره‌قوش ، ئه‌مانه به‌غداد ، سۆلاڤ ، فه‌تات نه‌جه‌ف ، ئه‌رمه‌نی ، الختوت ، الشباب ) به‌ڕێوه بچێت ویاریه‌كانی ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ به‌رده‌وام بێت .
PM:07:07:05/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 695
جار خوێنراوه‌ته‌وه