‌ئایا بەرشەلۆنە بەرگریکار دەکڕێت؟

وێستگە سپۆرت-


ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی، ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە باس لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی داهاتوو دەکات لەوەی کە گرێبەست ئەنجامدەدەن یاخود نا.

وەکوو ڤاڵڤێردی دەڵێت: هیچ پلانێکیان نیە کە بەرگریکار بۆ یانەکەیان بکڕن، هەرچەندە ساموێل ئۆمتیتی بۆ ماوەی دوو مانگ دورکەوتۆتەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ڤاڵڤێردی نایەوێت گرێبەست بۆ هێڵی بەرگری یانەکەی ئەنجامبدات، چونکە ٤ یاریزانی لە بەردەستدایە، ئەوانیش تۆماس ڤێرمایلین و خافێر ماسکیرانۆ و ئۆمتیتی و جیرارد پیکێیە.

هەروەها ڤاڵڤێردی ئەوەشی ئاشکراکرد کە یانەکەی هیچ پلانێکی نیە بۆ ئەوەی کە دەستەبەرداری ڤێرمایلین یاخود ماسکیرانۆ بێت ، ئەم وتەیەش دوای ئەوە د‌ێت کە ئۆمتیتی دووچاری پێکانبووەو بۆ ماوەی ٨ هەفتە دوردەکەوێتەوە.


PM:02:57:04/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 2142 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌