پاڵه‌وانێتی نیشان شكاندنی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت
وێستگە سپۆرت-
یه‌كێتی نیشان شكاندنی كوردستان به هاوكاری لقی سلێمانی و یه‌كێتیه‌كه‌و و یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی نیشان شكاندنی تیم و تاك بۆ یاریزانان و یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره كاتژمێر 9:00 ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 1 / 12 / 2017 و له نێو هۆڵی نیشان شكاندنی یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانێتی كوردستان ده‌ست پێبكات ، سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتیه‌كه و به‌شداری تیپی نیشان شكاندنی یانه‌ی پێشمه‌رگه شۆڕش سلێمانی ڕاهێنه‌ری نیشان شكێن له یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یه‌كێتی نیشان شكاندنی كوردستان پاڵه‌وانێتی كراوه بۆ یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات و بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان ده‌بێت له هه‌ردوو یاریه‌كانی تفه‌نگ و ده‌مانچه كه كچان و كوڕان به‌شداری تێیدا ده‌كه‌ن .
شۆِرش سلێمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پاڵه‌وانێتیه‌كه كراوه‌یه و بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان ده‌بێت وه تیمی نیشان شكاندنی یانه‌ی پێشمه‌رگه به كچان و كوڕان و له سه‌رجه‌م ئاسته‌كان به تیم و تاك به‌شداری ده‌كات و بۆ ئه‌نجام له‌و پاڵه‌وانێتیه به‌شدار ده‌بین .
PM:01:19:30/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 751
جار خوێنراوه‌ته‌وه