‌کاتی دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خولی پلەیەکی کوردستان دیاریکرا

وێستگە سپۆرت-

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ یانە پلە یەکەکان بڕیاریدا، رۆژی 16ی مانگی ١ی  ساڵی نوێ وەرزی نوێی خولی پلە یەکی کوردستان دەستپێبکات.

ئەمڕۆ شەممە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری یانە پلە یەکەکان، بڕیاردرا رۆژی 16ی مانگی 1 دەستنیشانبکرێت بۆ ئەوەی وەرزی نوێی خولەکە بە بەشداریی 13 یانە دەستپێبکات.

یانەی سلێمانی بەهۆی بەشداریی نەکردنی لە خولەکە، بڕیاردرا دابەزێنرێتە ریزی یانە پلە دووەکان و یانەکانی (سەورە، خاک، ئاڵتۆن کۆپری، سۆلاڤ) لە کەرکووک بەهۆی دۆخی ئێستای کەرکووک بەشداریی خولەکە ناکەن، بەمەش ژمارەی یانەکان لە 18 یانەوە بۆ 13 یانە کەمبوونەوە و بڕیاردرا بەگوێرەی جوگرافیا یانەکان بەسەر هەردوو کۆمەڵە دابەش بکرێن د دوو یانە بۆ ریزی یانە نایابەکان سەردەکەون و یانەیەکیش هاوشانی سلێمانی دادەبەزێتە ریزی یانە پلە دووەکان.

کۆمەڵەی یەکەم: ئاشتی، شەهیدان، پێشمەرگەی سلێمانی، سەید سادق، هەڵەبجەی شەهید، کفری، دەربەندیخان)

کۆمەڵەی دووەم: (دهۆک، کۆیە، گارە، سۆران، ئاکرێ، هەڵۆ)



PM:02:06:25/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 1355 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌