‌ڤیدیۆ؛ نەیمار بە ڕەفتارێکی سەلماندی کە ناچێتە ریاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-


بەشێک لە ڕۆژنامەکانی جیهان باس لەوە دەکەن کە نەیار دا سیلڤا یەکێکە لە بژاردەکانی ڕیاڵ مەدرید کە بیکڕن، بەڵام ئەو یاریزانە بە ڕەفتارێکی ئەوەی سەلماند کە ناچێتە یانەی ڕیاڵ مەدرید.

لە دوای یارییەکەیان بەرامبەر بە سێڵتیک لە چامپیۆنس لیگ، نەیمار ڕووبەڕوی پرسیاری کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنوسان بووەوە، دەربارەی ئەوەی کە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە دەکات.

ڕۆژنامەنوسەکە وتی، یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەکاریدەکات بۆ ئەوەی کە گرێبەستێکی گەورە بۆ گواستنەوەی تۆ ئامادە بکات لە بازاری هاوینەدا، بەڵآم نەیمار جوابی نەدایەوەو ڕۆی، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەوەی کە ئەو یاریزانە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ناکات.





PM:04:14:23/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 7919 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری