‌پلەی دووەم خێری بۆ ڕیاڵ مەدرید تێدایە

وێستگە سپۆرت-


یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا مسۆگەرکرد، ئەوەش دوای ئەوەی کە شەوی ڕابردوو لە یانەیه ئەپۆیڵ نیقۆسیایی قوبروسی بردەوەو شەش گۆڵی لێکرد.

بە پێی ئامارێکی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەگەر وەکوو پلەی دووەم سەرکەوێت بۆ قۆناغی ١٦، ئەوا وەکوو ساڵانی ڕابردوو دەبێتە مایەیی خێر بۆ ئەو یانەیە لە چامپیۆنس لیگدا.

یانەی ڕیاڵ مەدرید پێشتر دوو جار کاتێک وەکوو پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی گەیشتبێتە قۆناغی ١٦، ئەوا نازناوەکەشی لە کۆتاییدا بردۆتەوە.

یەکەم جار لە وەرزی ١٩٩٩-٢٠٠٠دا، ڕیاڵ مەدرید وەکوو دووەمی کۆمەڵەی سێیەم لە دوای بایرن میونخ گەیشتە قۆناغی ١٦ و لە کۆتاییشدا نازناوەکەی بردەوە.

دووەمجاریش لە وەرزی ڕابردوودا بوو، ریاڵ مەدرید بە دووەمی کۆمەڵەی شەشەم گەیشتە قۆناغی ١٦ دوای ئەوەی کە بوروسیا دۆرتمۆندی بردەوە، نازناوی ژمارە ١٢ی لە کۆتاییدا بەرز کردەوە کە لە یاری کۆتاییدا لە یۆڤانتۆسی بردەوە.

ڕیاڵ مەدرید ئێستا بە ١٠ خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەی هەشتەمدایە، تۆتنهام بە ٣ خاڵ زیاتر لە پێشیەتی ، یەک یاریشی ماوە بەرامبەر بە بوروسیا دۆرتمۆند ئەنجامیبدات.


PM:09:13:22/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 13992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌